فیستیڤاڵی كورته فیلمی كوردی له سویسرا بهرِێوهدهچێت | |
PNA- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له سویسرا ده‌كات. شاخه‌وان ئیدریس بهرِێوهبهری بهرِێوهبهرایهتی سینه‌مای هه‌ولێر له لێدوانێكی بؤ ئاژانسی په‌یامنێر وتی "بهرِێوهبهرایهتی سینه‌مای هه‌ولێر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ بهرِێوهبهرایهتی گشتیی سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له خۆ ئاماده‌كردن داین بۆ سازكردنی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له شاری زیورخ له وڵاتی سویسرا". بهرِێوهبهری بهرِێوهبهرایهتی سینه‌مای هه‌ولێر، ده‌رباره‌ی فیلمه به‌شداربووه‌كانی فیستیڤاڵ وتی "ئه‌و فیلمانه‌ی به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرین، هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمه بڵندانه‌ی كه له ده‌ره‌وه له باره‌ی كورده‌وه به‌رهه‌م هاتوون یان له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر كورده‌كانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون، ئه‌مه جگه له چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتی و كورته فیلم، له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بن". شاخه‌وان ئیدریس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا، خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌م فیستیڤاڵه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سویسرا سازده‌كرێت. |